سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و هەروەها پۆستی یاریدەری سەرۆک پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێت
وتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیند کە هەتا دوو هەفتەی دیکە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێ و یەکێتی لە دوەڵەتی نوێی هەرێمدا پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و هەروەها پۆستی یاریدەری سەرۆک پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ دوای کۆبوونەوەکەی یەکێتی "سەعدی ئەحمەد پیرە" وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن، بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمانە، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ئەوان پێشنیازیان کردووە هەر لایەنێک کاندیدی هەیە دەرگا کراوەیەوە بۆیان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت وەردەگرێت.
ناوبراو زیادی کرد: "پەرلەمانی کوردستان رۆژی 18ی فێڤرییە کۆ دەبێتەوە و دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، دوای هەموارکردنەوەکە بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێردرێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە هەروەها رایگەیاند: "لە دوو رۆژی داهاتوودا رەشنووسی رێککەوتننامەی پارتی و یەکێتی ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتیدا تاوتوێ بکرێتەوە".
سەبارەت بە دیاریک ردنی بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و یەکلابوونەوەی پۆستەکانی دیکەی حکوومەت، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی: "هێشتا بەربژێرمان بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکردووە، مەسەلەیێکی گەورە نییە و بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت. ".