ئاب 08, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • دیداری سەرکونسولی ئێران لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

سەرکونسولی تازەی ئێران لە ھەولێر لە دیداری لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە سەر پتەوکرانەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،سەرکونسوڵگەریی  کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێرڕایگەیاند کە ،نه‌سڕوڵڵا زارع رەشنودی سەرکۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان چاوی بە ڕێواس فایق  سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کەوتووە.

لەم دیدارەدا ھەردووک لا لە سەر پێویستیی پەرە پێ درانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێم لە بواری جۆربەجۆر پێیان داگرتووە.

ڕەشنودی وێڕای ئاماژە کردن بە جێ و شوێنی پەرلەمان و بە تایبەت سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەمەڕ قوڵ کردنەوەو پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەر ھۆگریی ئێران بۆ گەشە پێدانی ھاوکاریی ئابووری، سیاسی و بازرگانی و گەشتکاری لەگەڵ ھەرێم دا پێی داگرت.

ڕێواس فایقیش وێرای ئاماژە کردن بە پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لە ھەرێم، داوای ھاوبەشیی ئێرانی کرد لەمەڕ بەرەوپێش برانی بەرنامەکانی گەشاندنەوە لە دەوڵەتی تازەدا.

ڕەشنودی ھەروەھا لەگەڵ وەزیری کاروباری نێوخۆیی ھەرێمیش دیداری کردو لەگەڵی بەڕێزی دا سەبارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێم وتووێژی کرد.