چوار حزبی ئێزیدی ئیداره‌یه‌کی نوێ و هێزی سه‌ربازی بۆ شنگال پێکده‌هێنن
چوار حزبی سیاسی له قه‌زای شنگال، هاوپه‌یمانێتییه‌کیان راگه‌یاند و له پێشه‌نگی کاره‌کانیاندا هه‌وڵی پێکهێنانی ئیداره‌یه‌کی نوێ و هێزی یه‌کگرتوی سه‌ربازی ده‌ده‌ن، دواتریش لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو دروستده‌که‌ن.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، ئه‌و چوار حزبه‌ی پێکهاته‌ی ئێزیدییه‌کان، دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆ و دانوستان، پێنجشه‌ممه 8ی ئاب له شنگاله‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان به‌ناوی "هاوپه‌یمانی ئێزیدی" راگه‌یاند، دوای واژۆی رێککه‌وتنێکی چه‌ند خاڵی.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، سه‌رۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی و یه‌کێک له‌و حزبانه‌ی به‌شداری هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی کردوه به (که‌رکوک ناو)ی وت "ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رقاڵی دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌کی به‌هێزین و هه‌مومان هیوامان ده‌خواست رۆژێک بگه‌ینه رێککه‌وتن،.. ئه‌مڕۆ چوار حزبی سه‌ره‌کی له‌شنگال هاوپه‌یمانی ئێزیدی-مان راگه‌یاند".
چوار حزبی پێکهێنه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانییه بریتین له بزوتنەوەی ئێزیدی له‌پێناو چاکسازی و پێشکەوتن بەسەرۆکایەتی حەجی کندور سه‌مۆ، پارتی ئێزیدی دیموکراتی به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، پارتی پێشکەوتنی ئێزیدی بەسەرۆکایەتی سەعید بتوش، پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی بە سەرۆکایەتی عومه‌ر ساڵح ئیبراهیم.
"بە وتەی شەشۆ ئه‌م هاوپه‌یمانییه له سێ خاڵدا کارده‌کات، یه‌که‌میان دروستکردنی ئیداره‌یه‌کی نوێیه بۆ قه‌زای شنگال و ناحیه‌ی قه‌حتانییه".