May 17, 2020 12:00 Asia/Tehran
  • رێواز فایەق:‏کوردستانیان لە هەموومان توڕەن

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ : کوردستانیان لە هەموومان توڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنور ناناسێت.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوازفایەق لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: "‏کوردستانیان لە هەموومان تووڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنور ناناسێت، ئەوان لە دهۆک بن یان هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە، هەڵگری خەمێکی هاوبەشن، بە ئاسانی یەکتر ئەدۆزنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە" لێگەڕێن با ئازادانە گوزارشت لە خۆیان بکەن، ئەرکی دەسەڵاتی سیاسیە گوێڕادێریان بێت و وەڵامی ئەرێنی بۆ داواکانیان هەبێت."

ئەو وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان و مووچەخۆران لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبیانوی نەبوونی مۆڵەت ژمارەیەک لە چالاکوانان، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە و رۆژنامەنووسان دەستگیرکران.