Sep 11, 2019 11:28 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تازیەداریی شامی غەریبانی حوسێنی(ع) بەئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕش

ڕێوڕەسمی تازیەداریی سەروەر و سالاری شەهیدان حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵاهولحوسێن(ع) و یارانی بەوەفای بەڕێزیان لە شامی غەریباندا بەئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ژمارێک لە بەرپرسان و هەزاران کەس لە خەڵکی ئەوینداری ئالوبەیت(علیهم السلام) لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆری شەوی سێ شەممەی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، لەو ڕێوڕەسمەدا، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین ڕەفیعی ئامانجی سەرەکی لە ڕاپەڕینی ئیمام حوسێن(ع)ی هیدایەتی خەڵک بەرەو لای خودا ڕاگەیاند و بەئاماژە بە یەکێک لە گوتارەکانی حەزرەتی حوسێن(ع) لە ڕۆژی عاشورا ڕوو لە لەشکری دوژمن، وتی: سێ تەوەری سەرەکیی وتەکانی حەزرەتی سەییدوشوهەدا(ع) لەو گوتارەدا، پێداگرتن لەسەر گرینگیی مەوعیزە، بەئینساف بوون و پێویستیی هەبوونی ویژدان لە ژیانە.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا ، بەڕێزان سەماواتی وکەریمی دەستیان کرد بە باسکردنی ئەو موسیبەتەی بەسەر شەهیدانی کەربەلادا هاتووە، و هەروەها خوێندنی دوعاو نەوحە.

شامی غەریبان، بیرهێنەرەوەی ئاوارەیی ئالوبەیتی ئیمام حوسێن(ع) و یەخسیران و منداڵانی بەجێماوی ڕووداوی کەربەلایە کە لە ئێوارەی ڕۆژی عاشورادا، بێ پشت و پەنا لە تاریکایی شەودا، لە بیاوانی کەربەلا شەویان دەکردە ڕۆژ.

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی دەیەمین رۆژی مانگی موحەڕەمولحەرامی ساڵی١٤٤١ی کۆچی مانگی رۆژی عاشورای حوسێنی(ع) یە.

ڕێوڕەسمی تازیەداریی ڕۆژانی شەهادەتی حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵاهولحوسێن(ع)-ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان- لە شەوی حەوتەم هەتا شەوی دوانزەهەمی موحەڕەمی١٤٤١ی کۆچی مانگی (٦ هەتا١١ی سیپتەمبەری٢٠١٩) بۆ ماوەی شەش شەو لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی(رە) ی تاران بەڕێوە دەچێ.

ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان ویارانی بەوەفای بەڕێزیان لە دەی موحەڕەمی ساڵی٦١ی کۆچی مانگی لە کەربەلا شەهید کران.

 

بۆچوونت