ئێران
-
بەقایی: ڕژێمی زایۆنی شەڕی ڕەها و شەیتانی ڕاستینەیە
تشرینی یهکهم 29, 2025 06:20وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەرکات دانوستان دابینکەری بەرژەوەندیی و مافی گەلی ئێران بێ، لە بەکارهێنانی ئامرازی دیپلۆماسی هیچ گومانێکمان نابێ، ڕژێمی زایۆنی بە شەڕی ڕەها و شەیتانی راستینە لە ناوچەکە و هەموو جیهان لە قەڵەمدا.
-
بەقایی : ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەدا هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە
تشرینی یهکهم 27, 2025 19:01وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا کردەوەی شیاوی نەبووە و هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە، وتی: ئەنجومەنی ئاسایش وەک گرینگترین دامەزراوەی بەرپرسی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی لە جێ بە جێ کرانی ئەرکەکانی خۆی کەمتەرخەم بووە و ئەو بابەتە کاریگەری نەرێنی داناوە لەسەر کردەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان .
-
کاردانەوەکان بە ئازاد کرانی شارومەندی ئێرانی لە فەڕانسە
تشرینی یهکهم 27, 2025 09:58ڕاپۆرتێک ببینن لە ئازادکرانی " مەهدیە ئەسفەندیاری " شارومەندی ٣٠ ساڵانی ئێرانی کە بەهۆی پشتیوانی کردن لە فەلەستین زیندانی بووە ودوای تەحموڵ کردنی نزیک بە هەشت مانگ زیندان لە بەندیخانەی فەڕانسە بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
-
بەقایی : سزانەدانی لاگران و پاساودەرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ کۆتایی پێی بێت
تشرینی یهکهم 25, 2025 19:26وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: بێ سزا مانەوەی لایەنگران و پاساودەرانی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ کۆتایی پێ بێ.
-
عەراقچی : کەمتر لە سەتا پەنجای بارستای وڵاتانی دراوسێمان بەکار هێناوە
تشرینی یهکهم 23, 2025 21:09وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : ئێران کەمتر لە سەتی پەنجای بارستای وڵاتانی دراوسێ بەکار دێنێ .
-
پێداگریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر جێبەجێکرانی بەتەواوەتیی ڕێککەوتننامەی ئاسایشی لەگەڵ عێراق
تشرینی یهکهم 22, 2025 16:49سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەدیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی جێبەجێکرانی بەتەواوەتیی ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان دوو وڵات، بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە سەربازی و سیاسییەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی زیاتری ناوچەکە.
-
قاسم ئەعرەجی: ئاسایشی ئێران ئاسایشی عێراقە
تشرینی یهکهم 22, 2025 09:25راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە ڕۆژی رابردوو لە سەرووی شاندێکی باڵاوە سەردانی تارانی کردووە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێرانی دیدار و وتووێژی کرد.
-
ڕێبەری شۆڕش : چ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە هەیە ئێران پیشەسازی ئەتۆمی هەبێت یان نا
تشرینی یهکهم 20, 2025 22:13ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەدان پاڵەوانی لقە جۆربەجۆرەکانی وەرزشی و خاوەن میدالیای ئۆڵۆمپیادی زانستی جیهان، ئەم پاڵەوانانەی بە هێمای گەشەو دەرکەوتنی دەسەڵاتی نەتەوەیی وەسف کرد.
-
کرانەوەی ناوەندی تیشکی ئەتۆمی بۆ دەستەبەرکردنی تەندروستیی خۆراک
تشرینی یهکهم 19, 2025 20:21سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران باسی کەوتنەگەڕی هەشتەمین ناوەندی تیشکی ئەتۆمی ئێرانی کرد و وتی کە ئەم تەکنەلۆژیایە هەنگاوێکی گرنگ دێتە ئەژمار لە پێناو بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەروبوومی کشتوکاڵی و هەروەها دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
-
عەراقچی :بڕیارنامەی 2231 بەیەکجاریی هەڵوەشاوەتەوەو کۆتایی هاتووە
تشرینی یهکهم 18, 2025 18:50وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد بڕیارنامەی 2231 هیچ جۆرە شیاوەتی یان دەسەڵاتێک بە سکرتێری گشتیی یان سکرتێرخانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نادات هەتا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بڕیارنامەگەلێک کە بە پێی بڕگەی جێ بەجێ کردنی 8 کۆتاییان هاتووە دەس بەکار بن .