کانونی یه‌که‌م 05, 2019 08:24 Asia/Tehran
  • کەمکرانی بڕێک لە دەسەڵاتەکانی وەزیری بەرەڤانیی عێراق

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق، بڕێک لە دەسەڵاتەکانی وەزیری بەرەڤانی کەم کردەوە.

"عادل عەبدولمەهدی" کە سەرکردایەتی گشت هێزە چەکدارەکانی عێراقیشی لەئەستۆیە، لە بڕیارێکدا بڕێک لە دەسەڵاتەکانی "نەجاح شمری" وەزیری بەرەڤانیی ئەو وڵاتەی لەناوبراو سەندەوەو سپاردییە دەست "عوسمان غانمی" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق.

نەجاح شمری کە مافی هاووڵاتیبوونی سوئێدیشی هەیە، ژۆئەنی٢٠١٩ لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەدەستەوەگرتنی وەزارەتی بەرەڤانی دەنگی متمانەی وەرگرت، بەڵام لەم دواییەدا لەلایەن میدیاکانی ئەو وڵاتەوە تۆمەتبار کراوە کە سەرباری نیشتەجێ نەبوون لە سۆئێد، لە حکومەتی ئەو وڵاتە مووچە وەردەگرێ.

لەهەمان کاتدا، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق بەئاماژە بەوەی کە پاڵپشتی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەبێ، وتی: حکومەتی ئێستای عێراق بووە بە حکومەتێکی کاربەڕێکەر و دەبێ هەرچی زووتر سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵبژێردرێ.

سەرۆک وەزیری دەستلەکارکێشاوەی عێراق وتیشی کە لەکارکشانەوەکەی، یەکێک لە ڕێکارەکان بوو بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستای وڵات و راگرتنی بشێویەکان لەسەر داوای مەرجەعییەتی دینی.

سەرپەیڤ

بۆچوونت