بانگەوازی موقتەدا سەدر بۆ بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی ملوێن کەسی بۆ شەرمەزارکردنی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i375147-بانگەوازی_موقتەدا_سەدر_بۆ_بەڕێوەبردنی_خۆپێشاندانی_ملوێن_کەسی_بۆ_شەرمەزارکردنی_ئامادەبوونی_سەربازانی_ئەمریکی_لە_عێراق
سەرۆکی باڵی سەدری عێراق ، خەڵکی ئەو وڵاتەی بانگهێشت کرد بۆ بەرپاکردنی خۆپێشاندانی ملوێنی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی و دەسدرێژکاریەکانیان لە عێڕاقدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2020 04:39 Asia/Tehran
  • بانگەوازی موقتەدا سەدر بۆ بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی ملوێن کەسی بۆ شەرمەزارکردنی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق

سەرۆکی باڵی سەدری عێراق ، خەڵکی ئەو وڵاتەی بانگهێشت کرد بۆ بەرپاکردنی خۆپێشاندانی ملوێنی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی و دەسدرێژکاریەکانیان لە عێڕاقدا.

"موقتەدا سەدر" سەرۆکی باڵی سەدری عێراق رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەوەی کە هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکییەکان، ئاسمانی عێراق و سەروەریەکەیان بەزاندووە ، ڕوو لە خەڵکی وڵاتەکەی وتی: ئیرادەتان بەهێزبکەن و یەکبگرن و بەهەموو جیهانی بسەلمێنن کە لەهەمبەر ئیستکباری جیهانیدا بەچۆکدانایەن.

موقتەدا سەدر هەروەها جەختی کرد لەسەر بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی جەماوەری، سیاسی و پەرلەمانی بەئامانجی پاراستنی مەزنایەتی و سەروەریی عێراق و گەلی ئەو وڵاتە.