ئاب 08, 2020 22:39 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراقیان تاووتوێ کرد

سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق و چۆنییەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتانیان تاوتوێ کرد و جەختیشیان لە پاراستنی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی عێراق لە ئاستی هەرێمی و جیهانی کردەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020/8/8 لە کۆشکی بەغداد، د.به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار پێشوازیکردوە لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنیەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردوەتەوە، تاوەکو عێراق ببێتە بەشێک لە رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەکەدا، ھاوکات دوپاتیشیکردەوە لەگرنگی رۆڵی هاوسەنگ و ئیجابی عێراق لە کاروانی پەیوەندییە دەرەکییەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشکەوتن لە نێوان گەلان. 

هەر لەو دیدارەدا دوایین پێشهاتەکان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و کاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێکراون.

سەرپەیڤ

بۆچوونت