فرشتەکەریمی بوو بە ئەستێرەی ئاسمانی فوتساڵی ئاسیا
فرشتەی کەریمی یاریزانی هەڵبژاردەی فوتساڵی ئافرەتانی ئێرانی وەک ئەستێرەی یاریزانانی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی فوتساڵی ئاسیا دەست نیشان کرا .
کۆنفدراسیۆنی فوتبالی ئاسیا AFC ڕۆژی شەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ فرشتە کەریمی ، فوتسالیستی ئێرانی دوای پاڵەوانەتی لەگەڵ ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی فوتسالی ئاسیا وتی : فرشتە کەریمی بە لێدانی پێنج گوڵ وەک یەکێک لە کارتێکەرترین یاریزانانی هەڵبژاردەی فوتسال لەم خولەی پێشبڕکێکان بوو و دەورێکی گرینگی لە پاڵەوانەتیی ئێران دا هەبووە .
هەروەها سارا شیربەیگی یاریزانی دیکەی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئێرانی بە لێدانی نو گوڵ لە یاری فیناڵ لەبەرامبەر ژاپۆن وەک خاتوونی گوڵی فوتساڵی ئاسیا ناودێر کرا .
سارا شیربەیگی لەحاڵێکدا وەک خاتوونی گوڵی فوتساڵی ئاسیا هەڵبژێردرا کە فاتمە ئێعتدادی و ئانا ئامیشیرو لە ژاپۆنیش هەر کام نۆ گوڵیان لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی لێ دابوو بەڵام سارا شیربەیگی لەم پێشبڕکێیانە سێ پاسی گوڵیشی زۆرتر لەوانی دیکە بوو.
هەڵبژاردەی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران لە یاری فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی فوتساڵی ئافرەتانی ئاسیا بە بردنەوەی پێنج بەسەر دوو لە ژاپۆن، پاڵەوانەتی خۆی لە ئاسیا دا دووپات کرەوە.
هەڵبژاردەی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانە لەگەڵ تورکمەنستان، ئوزبەکستان، چین و ڤێتنامیش ، سەرکەوت .