Oct 12, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • رەشنووسی دۆسییەی تۆمارکرانی جیهانیی هەورامان نێردرایە یونسکۆ

بەرپرسی ماڵپەڕی مەنزەری فەرهەنگی مێژوویی هەورامانات وتی: ڕەشنووسی دۆسییەی تۆکمەی تۆمارکردنی جیهانیی ناوچەی هەورامان نێردرایە ڕێکخراوی جیهانیی یونسکۆ هەڵبەت ئەوە بەمانای کۆتایی کاری دۆسییەکە نییە چونکە دۆسییەی یەکجاریی لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەبێ ڕەوانە بکرێ.

"پویا تالب نیا" رۆژی شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا بەئاماژە بەوەی کە هەشتا کارناس و پسپۆر لەبواری جیاجیادا کاری کۆکردنەوەی ئەو دۆسییەیان ئەنجام دا، وتی: ئەو داواکاریانە لەچوارچێوەی گەلناسی، کەوناراناسی و مێژوو، زانستی سروشتی، نژیارڤانی، بەڵگە مێژووییەکان، هەوار ناسی و بوارەکانی دیکەی هاوپێوەند بەو دۆسییە بووە.

هەورامان ناوی ناوچەیەکی مێژوویی بەداڕشتی پلیکانەیی و داب و نەریتی زۆرتایبەتە کە بەشگەلێکی شاری سەوڵاوا، سنەو کامیارانی پارێزگای کوردستان و شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، نۆدشەو نەوسودی پارێزگای کرماشان لەخۆ دەگرێ.

ووشەی هەورامان یان ئەورامان لەدوو بەشی هەورا بەمانای ئەهوراو مان بەمانای ماڵ، جێگەو سەرزەوین پێکهاتووەو لەڕاستیدا بەمانای سەرزەوینی ئەهورایی و جێگەو شوێنی ئەهورا مەزدایە.

بۆچوونت