تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 09:30 Asia/Tehran
  • تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز سەرکەوتنی تۆمار کرد

له‌ قۆناغى یه‌که‌مى جامى عێراق، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆزی سلێمانی سەرکەوتنی تۆکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان ، له‌ قۆناغى یه‌که‌مى جامى عێراق، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆزی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان به‌ ئه‌نجامێکى گه‌وره‌ سه‌رکه‌وتنى تۆمارکردو گه‌یشته‌ قۆناغى داهاتوو .

نه‌ورۆز رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌شارى سلێمانى میواندارى تیپى تۆپى پێى یه‌کى حوزه‌یرانى کردو یانه‌ى خاوه‌ن ماڵ به‌ ئه‌نجامێکى گه‌وره‌، واتە ٤-٢ توانى یارییه‌که‌ بباته‌وه‌ .

دوو گۆڵ له‌ گۆڵه‌کانى نه‌ورۆز  له‌ رێگه‌ى «ئاسۆ رۆسته‌م»ەوە تۆمار کراو «هاورێ دیماریا» و «محه‌مه‌د خه‌لیل»یش  سه‌روو گۆڵێکیان له‌ یارییه‌که‌دا نەخشاند و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌که‌ى شارى سلێمانى سەرکەوتووانە قۆناغى یه‌که‌مى جامه‌که‌ى ‌ بڕى .

سەرپەیڤ

بۆچوونت