بریندار بوونی دوو زایۆنیست لە باشووری نابلوس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i350654-بریندار_بوونی_دوو_زایۆنیست_لە_باشووری_نابلوس
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی باسی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرانەی لاوێکی فەلەستینییان کرد لە باشووری نابلۆس و بریندار بوونی دوو زایۆنیست لەم ئۆپراسیۆنە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 14:18 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی دوو زایۆنیست لە باشووری نابلوس

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی باسی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرانەی لاوێکی فەلەستینییان کرد لە باشووری نابلۆس و بریندار بوونی دوو زایۆنیست لەم ئۆپراسیۆنە دا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لەهەواڵدەریی زایۆنیستیی مەعا،  لاوێکی فەلەستینی ڕۆژی پێنج شەممە بە چەکی سارد، دوو لەشکریی زایۆنیستی  لە وێستگەی  پشکنینی حەوارە لەباشووری نابلۆس بریندار کرد  . 

ئەو لەشکرییانەی ڕژێمی زایۆنیسیش تەقەیان لێ کردو برینداریان کرد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  ئەو لاوە فەلەستینییە  توانی هەڵێت و چەکدارانی زایۆنیست  نەیانتوانی بیگرن  . 

کەناڵی  حەوتی ڕژێمی زایۆنیستی  ڕایگەیاند: باری تەندوروستی یەکێک لە برینداران زۆر شپرزەیە.

چەکدارانی زایۆنیستی دوو وێستگەی پشکنینی حەوارە و زەعترایان لەباشووری نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوا  داخست و چەکدارانی خۆیانیان لەم ناوچەیە سەقامگیر کردووە.

ئۆپراسیۆنی موقاومەتیی  لاوی فەلەستینی چەند رۆژدوای ئۆپراسیۆنی  «بەرەکان» لە نزیک شارۆچکەی زایۆنیستی ئاریێل  ئەنجام بووە کە لەو ئۆپراسیۆنە سەرکەوتووە دا دوو زایۆنیس  کوژران و کەسێکیش بریندار بوو .