Sep 11, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێگ لە دەسترێژکارانی سەعوودی لە باکووری رۆژئاوای یەمەن

سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکە ومەتەرێزی دەستدریژکارانیی سەعوودیان لە ستانی حەججە لە باکووری رۆژئاوای یەمەن داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی خۆیان.

سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی سێشەممە مووشەکێکی بالیستیکیان گرتە بنکەی دەستدرێژکارانی سەعوودی لە ستانی حەججە لە باکووری رۆژئاوای یەمەن  کە بە هۆیەوە ژمارێک لە دەستدرێژکارانی سەعوودی کوژران و چەند کەسی دیکەیش بریندار بوون.

سوپای یەمەن بنکەی بەکڕێگیراوانی سەعوودی لە ستانی تەعێز لە باشووری یەمەن دا دایە بەرپەلاماری خۆی و دوا بە دوای ئەم هەڵمەتە ژمارێک لە بەکڕێگیراوان کوژران و یان بریندار بوون.

"موحەممەد عەبدوسەلام" گوتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن حەوتەی رابردوو بە وشداری دان بە هاوپەیمانی دەستدرێژکارانی سەعوودی جەختیکرد، پەلامارەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن جگە لەگەڵ کۆتایی دەستدرێژی ئەم هاوپەیمانییە و هەڵوەشێندرانی گەمارۆ، ڕاناگیردرێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت