بەڕێکرانی زۆرتر لە ٣٠٠ لۆری چەک و تەقەمەنی ئەمریکی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377017-بەڕێکرانی_زۆرتر_لە_٣٠٠_لۆری_چەک_و_تەقەمەنی_ئەمریکی_بۆ_باکووری_ڕۆژهەڵاتی_سووریا
ناوەندی ئاشتی ڕوسیا ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٣٠٠ لۆری چەک و تەقەمەنی ئەمریکی ڕاگوێزراوەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2020 08:47 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی زۆرتر لە ٣٠٠ لۆری چەک و تەقەمەنی ئەمریکی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

ناوەندی ئاشتی ڕوسیا ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٣٠٠ لۆری چەک و تەقەمەنی ئەمریکی ڕاگوێزراوەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا "ئۆلگ ژۆرئاولێف"ی بەرپرسی ناوەندی ئاشتی روسیا لە سووریا وتی : ئەرتەشی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی نوێێ زایینی یەوە ١٣ کاروانی جەنگی لە ئێراقەوە بەڕێکردۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بریتی یە لە زۆرتر لە سێ سەد لۆری هەڵگری چەکەمەنی بووە.

ژۆراولیف هەروەها وتی : ئەو جبەخانە جەنگی یەی ئەمریکا کە بەڕووێ دەکرێ بۆ لایەنە چەکدارەکان دژبە جەنگاوەرانی تورکیاو خەڵکی سڤیلی نیشتەجێی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کەڵکیان لێ وەردەگیرێ.

ناوبراو بە ڕاشکاویش وتی : لەبەر پەلاماری لایەنە چەکدارەکان خەڵکی سڤیل خەریکی کۆچ کردنن بەرەو ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە واتە بەئاراستەی دەڤەرەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی یاسایی سووریا.