عەبدولمەلیک حوسی: ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص)بۆنەو بەستێنێکە بۆ یەکگرتنی ئایینەکان لە جیھاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388366-عەبدولمەلیک_حوسی_ساڵگەڕی_لەدایک_بوونی_پێغەمبەری_ئیسلام_(ص)بۆنەو_بەستێنێکە_بۆ_یەکگرتنی_ئایینەکان_لە_جیھاندا
ڕابەری ئەنساروڵڵای یەمەن ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص) ی بە بۆنەو بەستێنێکی گرینگ زانی لەمەر ھێزمەندکرانی پەیوەندییە کلتووری و ئایینییەکانی جیھان و پێشگرتن بە بایەخە ئیسلامییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 10:28 Asia/Tehran
  • عەبدولمەلیک حوسی: ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص)بۆنەو بەستێنێکە بۆ یەکگرتنی ئایینەکان لە جیھاندا

ڕابەری ئەنساروڵڵای یەمەن ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص) ی بە بۆنەو بەستێنێکی گرینگ زانی لەمەر ھێزمەندکرانی پەیوەندییە کلتووری و ئایینییەکانی جیھان و پێشگرتن بە بایەخە ئیسلامییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی مەسیرە، «سەیید عەبدولمەلیک حوسی» ڕابەری ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی سێ شەممە لە سەروبەندی گەییشتنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص)، ئەم ڕۆژەی بە گەوزەترین بۆنە زانی و وتی: لەوەتەی چەواشەکاری و لادان لە ئایینی ئیسلام دا بە ھۆی دوژمنانەوە سەری ھەڵداوە، گرفتی کلتووریی زۆر بۆ ھێندێک لە وڵاتانی موسڵمان بەدی ھاتووە.

حوسی لادانی کلتووریی لە نێو بڕێک لە وڵاتانی ئیسلامی دا بە ھۆکاری سەرەکیی سوکایەتیکران بە قورئان و پێغەمبەر(ص) زانی و وتیشی: وتەکانی سوکایەتیکارانەی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بارەی پێغەمبەری ئیسلامەوە، وتەیەکی دوژمنانەی دژی ئوممەتی ئیسلامی و لە ئاتراستەی پێخۆشبوونی زایونیزمە.