Oct 09, 2019 07:52 Asia/Tehran
  • تاووتوێی دواگۆڕانکاریەکانی ناوچە لەدیداری

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا رۆژی سێ شەممە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و "ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرس و بابەتەکانی رۆژی ناوچە لەوان بارودۆخی سیاسی و ئاسایشیی ئێراق و گۆڕانکاریەکانی دیکەی ناوچە وتووێژیان کرد.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق لەم دواییەو لە دیمانەیەکدا، داکۆکی کردبوو لە پەرەی پەیوەندییەکانی حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە.

بۆچوونت