حوزه‌یران 16, 2017 19:57 Asia/Tehran
  • وشداری دانی یوونیسێف سەبارەت بە وەبەرمەترسی کەوتنی گیانی نۆ ملوێن منداڵی سوری

سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان یوونیسێف وشداری دا کەمبوونی بودجە ، هەڕەشە دەکات لە دانی یارمەتی بۆ نیزیکەی نۆ ملوێن منداڵی ئاوارەی سوری .

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا، سندووقی  منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان یونیسێف  ئەمڕۆ  هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند بەرنامەی  دانی یارمەتی بە ئاوارەکانی سوریا بەرەوڕووی کەمبوونی  بودجەی 220 ملوێن دولارییە  کە لەساڵی 2011 یازدە واتە دەستپێکی شەڕ ،  خراپترین ڕەوشی هەیە .

 یونیسێف بۆ دانی یارمەتی و پەروەردەی  منداڵانی ئاوارە و برینداری سوری  بایی 1.4 میلیار دولار  بۆ ساڵی دووهەزارو حەڤدەی داوا کردووە  .

لە بەیاننامەی یونیسف ڕاگەیەندراوە  بێ دیاریکردنی بودجەی نوێ،  هەندێ چالاکی یارمەتی گەیاندن و رزگار کردنی ژیان بەرەوڕووی مەترسین.

یونیسف لە درێژە دا وتیشی: نیزیکەی شەش ملوێن منداڵی سوری لە ناوخۆی سوریا و نیزیکەی  دوو و نیو ملوێن  منداڵی دیکە لە وڵاتانی دراوسێی سوریا پێویستیان بە یارمەتی هەیە.

سەرپەیڤ