ته‌مووز 17, 2017 17:08 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی ڕەقە : خەباتکارانی کورد - عەرەب گەڕەکیکی تری شاری ڕەقەیان ئازاد کرد

خەباتکارانی کورد- عەرەبی سوپای دێموکراتیکی سووریا گەڕەکی یەرموک لەڕۆژئاوای ڕەقە وفرەتر لە پانسەد کەسی سێڤێلی گه مارۆدراویان لەچنگ ئەندامانی داعش ئازاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هاوارنیوز ، شەوی ڕابردوو خەباتکارانی کورد- عەرەبی سوپای دێموکراتیکی سووریا گەڕەکی یەرموک هەڵکەوتوولە بەشی ڕۆژئاوای شاری ڕەقە یان لەژێر داگیر کاری ترۆریستەکانی   داعش ئازاد کرد. ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووخەباتکارانی کورد- عەرەب لە دوو مێحوەری ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای ره ققه دەستیان کردە پێشڕەوی ودوای چەند کاژێرتێکەڵچوونی توند توانیان گەڕەکی یەرموک لە ژێر داگیر کاری ئەندامانی داعش دەربینن وئازادی بکەن. لەم تێکەڵچوونە شازدەتیروریستی داعشی کوژران. هاوار نێوز نوسیی هێزەکانی سوپای دیموکراتیک لەم هەڵمەتە دا فرەتر لە پانسەد کەسی سێڤێلی کە لە ژێر گەمارۆی داعش دا بوون ، لە مەترسی ڕزگار کردوبۆ شوینێکی ئەمن گواستنیانەوە. تێکەڵچوونی نێوان هێزە کۆرد - عەرەبەکان وئەندامانی داعش لە گەڕەکە جۆربەجۆرەکانی شاری ڕەقە هەروا درێژەی هەیە وفڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بە بومبارانی بنکەی داعش ، لە سوپای دێموکراتیکی سووریا پشتیوانی دەکەن.