پێشڕەویی ئەرتەشی سوریا لە باشووری رەققە
ئەرتەشی سوریا وهێزەکانی خۆڕاگریی بە درێژە دان بە پێشڕەویی خۆیان لە باشووری رەققە ( لە باکووری سوریا ) چەندین ناوچەی دیکەیان لە ژێر رکێفی تاقمە ترۆریستیەکان رزگار کرد و گەیشتنە لێواری رووباری فورات .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکینەکانی ئەرتەشی سوریا رۆژی یەکشەممە لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ترۆریستانی داعش و پێشڕەویی خۆیان لە شارۆچکەی ئەلدەخیلە ، بیری گاز و مەیدانی گازیی «السبخاوی» یان لە پارێزگەی رەققە لە ژێر چەپۆکی ترۆریستان رزگار کرد .
لە هەمان کاتدا ئەرتەشی سوریا و خەباتکارانی خۆڕاگریی ، رۆژی یەکشەممە لە درێژەی هەڵمەتی خۆیان لە دژی تاقمە ترۆریسیتەکان ، بەرزاییەکانی فەلیتە ی سوریایان بە تەواوەتی لە ژێر رکێفی ترۆریستان رزگار کرد .
کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ئەلئەخباریە ی سوریاش راپۆری دا فڕۆکە جەنگیەکانی سوری شوێنی کۆبوونەوەی ترۆریستانی داعشیان لە ناوچەی «البغیلیه» لە پارێزگەی دەیرووزور بۆردومان کرد . لە ئەنجامی ئەم پەلامارانەدا ژمارێک لە ترۆریستان کوژران .
کەناڵی تەلەفیزیۆنیی لوبنانیی ئەلمناریش رایگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی سوریا چەند ناوچەی تەدموریان لە پارێزگەی حومس لە ژێر ڕکێفی ترۆریستان رزگار کرد .
هاوکات ، ترۆریستانی داعش بە کوتانی دەوربەری رۆژهەڵاتی حومس شارومەندێکی سوریایان کوشت .