ته‌مووز 25, 2017 21:01 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی گوللە باران کردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا وسەرهەڵداوانی سووری

یەپەگە ڕایگەیاند گوللە باران کرانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا وسەرهەڵداوانی ژێر پشتیوانی ئەوان درێژەی هەیە ودەبێتە هۆی ڕوخانی ماڵ وسوتانی مەزراکانی شارومەندان.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، گوللە باران کردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی عەفرین وبنکەی هێزە کوردەکانی یەکەی چالاکی بەرەڤانی کاری گەل یە پە گە ، بەتانک ، توپ وگوللە هاوەن لەلایەن سوپای تورکیاوە درێژەی هەیەو هەموو ڕۆژێک دەبێتە هۆی زیانی مادی وزیانی گیانی کەسانی سێڤێلی ئەم ناوچەیە.

نوسینگەی راگەیاندنی یەپەگە بە بڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند لە رۆژی هەژدەی جولای هەتا ئێستاکە گوندەکانی عەین دقنە ، منغ، بلونیە ، مرعناز، ئەلقائمیە ، مالکیە ، قستل، تەپەی شەهید شیلان، گری ئایسکا، تەپە ی شەهید عەدنان، باسوفان ، گری باز ، گری بارین وگری برفین لە بەر پەلامارەکانی سوپای تورکیا وتاقمە سەرهەڵداوەکانی ژێر پشتیوانی تورکیا دان.

یەپەگە ڕایگەیاند وەلانی زۆریک لەم پەلامارانەی داوەتەوەو لە م تێکەڵچوونانەی کە ڕووی داوە لانی کەم دەس سەرهەڵداو کەلەلایەن تورکیا پشتیوانیان لێدەکرا کوژران.