ته‌مووز 26, 2017 08:46 Asia/Tehran
  • گەییشتنی یەکەم کاروانیی هەڵگری بارەبووی مرۆڤ دۆستانە بۆ

ناوەندی ڕوسی ئاشتی لە سوریا لە ڕۆیشتنیی یەکەم کاروانی هەڵگری یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە گردو پەری دیمەشق باسی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلە فەزیۆن، یەکەمین کاروانیی هەڵگری یارمەتییەکانیی مرۆڤدۆستانە ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە نزیک دیمەشق، پێتەختی سووریا. ئەم کاروانە هەڵگری  نزیک ١٠ تەن ماددەی خۆراکی و کەرەستە وئامێری پزیشکی. ناوەندی ڕووسی ئاشتی لە سووریا لەبەیاننامەیک دا ڕایگەیاند ئەم یارمەتییانە لە ژێر چاوە دێری نوێنەرانیی تاقمەکانیی نەیاری نزامی سوریا لە ناوەندی پشکنینی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە ناوچەی " مەخیم ئەلوافێدین" ڕادەست کراوە و ترۆمبیلەکانی هەڵگری ماددەی خۆراکی بۆ شاری " دووما" بەڕێکراون. بەر لەوەیش ، فەرماندەریی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا لەبەیاننامەیەک داجەختیان کرد: ئاگربڕ لە کاژێر ١٢ شەممەی ڕابردوو بە کاتی خۆجێی لە بەشگەلێکی غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە نزیک دیمەشق، پێتەختی سوریا دامەزراوە. ئەنجامی سەرەکی خوولی چوارەمی دانووستانەکانی ئاستانە ، ئیمزای تەبایی نامەی بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا دا بووە کە داگری ناوچەگەلێک لە پارێزگاکانی ئەدلیب (باکووری ڕۆژئاو)، حۆمس(ڕۆژئاوا و ناوەند)، غوتەی ڕۆژهەڵارتی دیمەشق، دەرعا و قۆنەیتەرە(باشوور و باشووری ڕۆژئاوا)یە . 

سەرپەیڤ