سەرکەوتنی تازەی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لە دیمەشق
سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان سەرکەوتنی تازەیان لە پارێزگەکانی حومس و حەماه و ڕیف دیمەشق بەدەست هێناوە.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم؛ سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی چیای "دوەیلب" و تەپۆڵکەی "مەزروور" و ناوچەی "خرائب الکتنه"یان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەماه ئازاد کرد.
لە ناوەڕاستی سووریایش سوپای ئەم وڵاتە و هاوپەیمانەکانی گوندی "ساڵحیە" لە دەڤەری "جەب جەڕاح" لە نزیکی سنووری نێوان پارێزگەکانی حومس و حەماه ڕزگار کردووە.
لە بەرەی دەیروزوریشدا سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی پێشڕەوی باشیان هەبووە و ئیستا شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان سوپا و چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە تەواو ویست و ورەیان دابەزیوە لەم بەرەیەدا بەردەوامە.
سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی هەروەها بە دەیان مووشەک، بنکە و ئۆتۆمبیلەکانی گرووپی ناسراو بە "فیلق الرحمان" یان لە "عین ترەمە" لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات پارێزگەی ڕیف دیمەشق دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە زەبر و زیانێکی قورسیان لەو گرووپە داوە.