فەرماندەیەکی کوردێن سوریا: ئازاد کردنی رەقە چوارمانگ دەخایەنێ
فەرماندەیەکی باڵای هێزی کوردی سوریا لەشەڕی ئازاد کردنی شاری ڕەقە وتی: تائێستا شەشسەد داعشی خۆیان ڕادەست کردووە و ئازاد کردنی رەقە هەتا چوار مانگی تر دەخایەنێ.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، هەواڵ گابار فەرماندەیەکی باڵای هێزی کوردی سوریا لە شاری ڕەقە وتی : داعش لە ڕەقە بەتەواوی گەمارۆ دراون .
ژومارێکی زۆر لەوان هەموو ڕۆژێ خۆیان ڕادەستی هێزی سوریای دیمۆکرات دەکەن .
تەنیا هێزێکی کەمی داعشی لە شاری رەقە ماونەتەوە .
هەواڵ گابار وتیشی : نیزیکەی نیوەیەکی رەقە ئازاد کراوە و لە هەموو لایەکەوە خەریکین پێش دەکەوین . بەڵام بە وشیارییەوە بەرەوپێش دەڕۆین چونکوو مینێکی زۆر لە ناوخۆی شار دا چێندراوە و داعش لە نیشانەپێکی زۆر بۆ ئەوەی هێزەکانی ئێمە بداتە بەر پەلامار کەڵک وەردەگرێ .
تیرۆؤیستان لە خەڵکی سیڤیل وەک قەڵغانی نرۆیی کەڵک وەردەگرن .
هەواڵ گابار بە ئاماژەدان بەمەی هێزی داعش ورەی خۆیان لە دەست داوە وتی : تەنیا نیزیکەی هەزار کەس لە هێزەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوخۆی ڕەقە دا ماونەتەوە .
هەموو ڕۆژێک ژومارێک لەوان خۆیان ڕادەست دەکەن . تائێستا شەشسەد کەس لەوان خۆیان ڕادەست کردووە . تەنیا هێزی بیانی داعش لە ناوخۆی شار دا ماونەتەوە .
تەلال سەلۆ وتەبێژی هێزی سوریای دیمۆکرات پێکهاتوو لە کورد و عەرەبیش بە ڕۆیتەرزی وت: هێزی داعش لە باکووری رەقە دا نەماونەتەوە بەڵام هێزی سوریای دیمۆکراتیک لەبەر ئەوەی ژومارێکی زۆر مینی چێندراو لە ناوچەدا ماوەتەوە بە وشیاری لەم ناوچەیە بەرەو پێش دەڕۆن.