شه‌ڕی قورس له چوار شه‌قامی ڕه‌قه به‌رده‌وامه
له میانه‌ی شه‌ڕی قورسی نێوان هێزه کوردییه‌کان و تیرۆریسته‌کانی داعش زیاتر له ۳۲ داعشی کوژراون.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئارا نیوز، له ۶۸ه‌مین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش شه‌ڕێکی قورس له نێوان هێزه کوردییه‌کان و داعشییه‌کان له ۴ شه‌قامی شاره‌که ده‌ستی پێ کردووه.به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوچه‌ی کۆنی ڕه‌قه یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی که داعش به سه‌ختی به‌رگری تێدا ده‌کات و هێزه کوردییه‌کان دوێنێ ۱۳ تیرۆریستیان له‌م ناوچه‌یه کوشتووه.له شه‌قامی ڕۆداش شه‌ڕێکی قورس به‌رده‌وامه و ۶ تیرۆریست کوژراون که ۲ تیرۆریستیان قه‌ناسی داعش بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له تیرۆریسته‌کان بریندار بوون.له ڕۆژئاوای ڕه‌قه‌ش شه‌ڕێکی قورس به‌رده‌وامه، به تایبه‌ت له شه‌قامی ده‌یریا و له‌م شه‌قامه‌ش زیاد له ۸ تیرۆریستی داعشی کوژراون.له باکووری ڕه‌قه‌ش وه‌ک ڕۆژانی پێشوو له شه‌قامی به‌رید شه‌ڕی زۆر قورس به‌رده‌وامه و له‌م شه‌ڕانه‌ش دوێنی ۵ تیرۆریستی داعشی کوژراون.شایانی باسه به پێی هه‌واڵی هێزه کوردییه‌کان هیچ ئه‌ندامێکی ئه‌م هێزانه له‌م ماوه‌دا گیانی خۆیان له ده‌ست نه‌داوه.