ئه‌یلوول 17, 2017 10:25 Asia/Tehran
  • وشداری دانی نوێنەری پەرلەمانی سووریا بە کوردەکانی ئەم وڵاتە لە حاند پیلانی ئەمریکا

"محەممەد خەیر عەکام" نوێنەری پەرلەمانی سووریا پێی داگرت: کوردی سووریا گەلێک وشیار بن نەبنە دارەدەستی ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی پیلانگێڕییەکانی لە ناوچەکەدا.

"محەممەد خەیر عەکام" نوێنەری پەرلەمانی سووریا ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا؛ ڕایگەیاند: ئەمریکا بەردەوام بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی لەبەر جیاوازیی ئەتنی و ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆی ڕەخساوە هەوڵ دەدات ژمارێک لە گرووپەکان دنە بدات.

"محەممەد خەیر عەکام" نوێنەری پەرلەمانی سووریا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا فەرمانی ڕاستەوخۆی داوە بە کوردی سووریا کە زاڵ بن بە سەر ناوچەگەلێکی بەربڵاوتر لە ڕۆژهەڵات و باکووری سورویا تا لە داهاتوودا وەکوو ئامرازی گوشارێک دژ بە دەوڵەت و گەلی سووریا بەکاریان بێنێ.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی سووریا وتیشی: بیانووی خۆوەردانی ئەمریکا لە سووریا بوونی گرووپی تیرۆریستیی داعشە و ئێستا کە سوپای سووریا  بە یارمەتیی ئێران، ڕووسیا و خۆڕاگریی ئیسلامی خەریکی بنەبڕ کردنی داعشە، ئەمریکا هەوڵ دەدات بیانوویەکی دیکە بۆ مانەوەی لە ناوچەکەدا ببینێتەوە.

"محەممەد خەیر عەکام" وتیشی: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نایاسایی ئەمریکا کە بەپێچەوانەی هەموو یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێکهاتووە، بە بێ هەواهەنگی و ئیزنی دەوڵەتی سووریا دەجوڵێتەوە و تا ئێستا زۆرێک لە ژێرخانەکانی سووریای تیا بردووە و بە هەزاران کەسی لە خاک و خوێندا گەوزاندووە.

ئێوارەی هەینیی هەشتەمی سێپتەمبەری ئەمساڵ گرووپێکی تازە پێکهاتوو کە لە لقەکانی سەرجەم هێزە کوردییەکانی سووریا دێتە ئەژمار بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی ئۆپەراسیۆنێکی لە دوو میحوەرەوە بەرەو شاری دەیروزور و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و هاوسنووری ئەم پارێزگەیە لەگەڵ ئێراق دەست پێ کرد.

ئامانج لە وەڕێخرانی ئەم گرووپە تازەیەی کوردەکان، پێشپێگرتن بە پێشڕەویی سوپای سووریا و هێزەکانی خۆراگری بەرەو سنوورەکانی ئێراق و زاڵ بوونیان بە سەر ئەم ناوچەیەدا ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ