ئه‌یلوول 17, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • پنتاگۆن: ڕووسیا هێزەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکای بۆردومان کرد

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا دەڵێ: فڕۆکەکانی ڕووسیا، "هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا"ـیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە نزیکی دەیروزور داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە سکای نیوز؛ وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا(پنتاگۆن) شەممە رایگەیاند کە فڕۆکەکانی ڕووسیا بنکە و مەتەرێزەکانی "هێزەکانی دیموکراتیی سووریا"ی کە واشینگتۆن پشتیوانییان لێ دەکات، بۆردومان کردووە،.

پنتاگۆن ڕاشکاوانە رایگەیاندووە: بۆردومانەکەی ڕووسیا بۆتە هۆی بریندار بوونی ژمارێک لە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بەڵام راوێژکارانی سەربازیی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا لەو پەلامارەدا هیچ زەبریان لێ نەکەوتووە.

هاوپەیمانیی ئەمریکایی هەروەها لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە پیشان دەدات ڕووسەکان ئاگادار بوونە لەوەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لەوێدان.

پێشتریش ژێدەرێکی سەر بە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا رایگەیاند کە فڕۆکەکانی ڕووسیا و هێزە سەربازییەکانی سووریا، هێرشیان کردۆتە سەر شەڕڤانانی کورد لە پارێزگەی دەیروزوردا.