ئه‌یلوول 19, 2017 18:07 Asia/Tehran
  • نێردرانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی ئێران بۆ خەڵکی دەیروزۆر ی سووریا

ئێران یەکەمین کاروانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی کە داگری فرەتر لە هەزارتەن یارمەتی مرۆڤی بۆ دانیشتوانی دەیروزۆرلە ڕٶژهەڵاتی سووریایە بەڕی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەنالی ئەلعالەم ئەحمەد حسێنی بەرپرسیی ڕیکخراوی جیهادی سازەندەیی ئێران لە سووریا وتی: یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران داگری مادەی خواردەمەنی ، دەرمانی ، جل وبەرگ وئاردە. ئەمە یەکەمین کاروانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانەی دەرەوەییە کە لە ڕیگای زەوینی بۆ خەڵکی دەیروزۆر دەنیردریت، خەڵکیک کە فرەتر لە سێ ساڵە لە گەمارۆی تاقمە ترۆریستەکانی داعش بوون وپێنجەمی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە ژێر گەمارۆ دەرهاتن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کاروانی یارمەتیە مرۆڤدوستانەکانی ئێران لە فڕگەی نێودەوڵەتی دەمیشق ڕیگای خۆی دەسپێکردو وبە تێپەڕین لە شەقامەکانی دەمیشق بەرەو دەیروزۆر ، لەڕۆژهەڵاتی سووریا رویشت. شاری خا وه ن  نەوتی دەیروزۆر لە چواردەی ژوییەی دووهەزارو چواردە هەتا پێنجەمی سێپتەمبەر لە گەمارۆی تاقمی ترۆریستی داعش بوو ویارمەتی گەیاندن بە دانیشتوانی ئەم شارە تەنیا لە ڕێگەی ئاسمانیەوە ئەنجام دەبێت. چاودێران پیداگری دەکەن نێردرانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە بۆ دەیروزۆر ورەو ڕوحیەی خەڵکی ئەم پارێزگایەی وەک پارێزگاکانی حەما وحەڵەب ، لەڕۆژئاواووباکووری سووریا ، بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماڵ وخانووبەرەو زێدودرێژەی ژیان بەهێز دەکات.

سەرپەیڤ