ئه‌یلوول 23, 2017 16:29 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی هەشت گوند لە دەوروبەری حومس ودەیروزۆر ی سووریا

هێزەکانی سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی ،هەشت گوندی تر لە ڕۆژهەڵاتی حومس وڕۆژئاوای دەیروزوریان لە ژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا ، سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاند هێزەکانی سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی بە ئەنجام دانی هەڵمەتێک لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی حومس ؛لە ڕۆژئاواو ناوەند توانیان پێنج گوندی " مەزین ئەلبەقر" ئەلمشیرفە ئەلشمالی" ڕەسم ئەلتەویل، جورە ئەلنزال، ومەسیعیدلە رۆژهەڵاتی ناوچەی جب ئەلجراح لە ژێر داگیر کاری ترۆریستەکانی داعش ئازاد بکەن. سوپای سووریا لەم هەڵمەتە دا، ژمارەیەک لە ترۆریستەکانی داعشیان کوشت. هێزەکانی سوپای سووریا سێ شەممەی ڕابردویش چوار گوند لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حومسیان لە ژێر داگیر کاری ئەندامانی داعش ئازاد کرد. هەرلەم حاڵەدا سەرچاوە سەربازیەکانی سووریا ڕایانگەیاند : هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژەی تیکەڵچوونەکان لەگەل ترۆریستانی داعش لە ڕۆژئاوای دەیروزۆر لەڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە توانیان گوندەکانی جەلبیە ، زلبیە، وئەلقەسبی، بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. یەکەکانی سوپای سووریا هەروەها لە درێژەی هەڵمەتی سەربازی خۆیان لە دەوروبەری حەما لە باکووری ئەم وڵاتە، تانکیکی سەربە تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرەیان تەقاندەوە ولانی کەن بیست ئەندامی ئەم تاقمەیان کوشتن.

سەرپەیڤ