تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 16:56 Asia/Tehran
  • وازلەکارهێنانی سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپا بە هۆی سەفەر بۆ سووریا

سەرۆکی سپانیایی هەنجومەنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپا بە هۆی ڕەخنە وگازەندە لە دیدارەکەی لە سووریا هاوڕێ نوێنەرانی پەرلەمانی روسیا ، لە پلەکەی خۆی کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، هەرچەند هۆی سەرەکی وازلەکار هێنانی " پدروئاگرا مانت " سەرۆکی سپانیایی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپا سەفەری ناوبراو بۆ سووریا بووە، بەڵام میدیاکانی ڕٶژئاوایی ئیدعا دەکەن کە تاوان گەلیک لەپێوەندی لەگەڵ گەندەڵیش لە ئاگرامانت ڕووی داوە.ئاگرامانت پاس ئەمەیش بە تاوانی دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە سەرۆکایەتی مەجلیسی پەرلەمانی ئوروپا کە دیدەوانی سەرەکی مەسەلەکانی مافی مرۆڤ لە گردوپەڕی یورویە ، لەکار دەرکرابوو. ئەندامانی " مەجلیسی پەرلەمانی " تاوانبارن کە لە بەرانبەر ئەو شتەی دیپلۆماسی خاویار ناوی لیی نراوە لە بەرانبەر ڕاپۆرتی بنپێکردن  مافی مرۆڤ لەدژی کۆماری ئازەربایجان بێ دەنگەیان کردووە. دەوڵەتی کۆماری ئازەربایجان بە سەرکوت کردنی نەیارانی سیاسی خۆی تاوانبارەو ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپایش تاوانبارن کە لە ساڵی دووهەزارو سێزدە لە باتی وەرگەتنی خەڵات بە ڕەت کرانی ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە زیندانیانی سیاسی لە ئازەربایجان دەنگیان داوە. بڕیارە تاقمی پشکنینی سەربەخۆ لە بارەی تاوانەکانی هەنجومەنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپا ڕاپۆرتێک هەتا کۆتایی ساڵی دووهەزارو حەفدە ئامادە بکات.  

سەرپەیڤ