پێشڕەوی سوپای سووریا لە شاری "دەیرۆزور"
هێزە چەکدارەکانی سوریا ، بەشگەلێکی ناوچەی " ئەلعەرفی" شاری دەیرۆزوور یان لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاندووە هێزە چەکدارەکانیی ئەو وڵاتە رۆژی سێ شەممە و لە درێژەی خەبات دژی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش ، جگە لە زاڵبوون بە سەر بەشگەلیکیی ناوچەی " ئەلعەرفی" ناوچەکانیی دیکەیان بەرەو گوندی " حەتلە" لە " دەیرۆزور" ئازاد کردووە .
یەکەکانیی سوپای سوریا رۆژی دووشەممە گوندی حەتلەیان لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار کردووە . ئۆپەراسیۆن لە دژی مۆڵگەی ترۆریستان لە ستانەکانی حۆمس، ڕەققە، حەماە و دەیرۆزوور بەشێک لە ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاوی سەربازی سوریا لەمەڕ سەرکووتکردن و لە ناوبردنیی هێزەکانی ترۆریستی داعش لە ناوچە گرنگەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار. کەناڵی تەلەفەزیۆنیی مەیادینی لوبنانیش رایگەیاند: سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی لە مێحوەری خۆڕاگری بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵیی سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەل ئەردەن یان لە باشووری سوریا گرتۆتە دەستخۆیانەوە .