تشرینی دووه‌م 18, 2017 19:57 Asia/Tehran
  • گەمارۆی تیرۆریستانی داعش لە ئەلبوکەماڵی سووریا

سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی کۆنترۆڵی دۆخ لە شاری ئەلبوکەماڵیان لە دەیروزۆر گرتەدەس وداعشیەکان لە ناوچەگەلیک کە پێشتر دزەیان تی کردبوو، گەمارۆ دران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئەلمەیادین ، سەرچاوەیەکی مەیدانی ڕایگەیاند : هێزەکانی تەوەری خۆڕاگری بنکەی داعشیەکان یان لە ئەلبوکەماڵ لە گوندەکان وناوچەکانی ڕۆخی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دایە بەرئاگری قورس وهێزە سەقامگیرببوەکان  لە فڕگەی ئەلحەمدان لە باکووری ڕٶژئاوای ئەم شارە دەستیان کرد بە هەڵمەتی پاکتاو کردن وتەشەنای ئاڵقەی گەمارۆی داعشیەکان. ئەم سەرچاوەیە پیداگری کرد: پاکتاو کردنی ئەلبوکەماڵ هاوتەریب لە گەل  پێشڕەوی سوپا لە مێحوەرەکانی باشوری ڕٶژهەڵاتی شاری ئەلمەیادین لە پارێزگەی دەیروزۆردایەو سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانیان لەم مێحوەرە  داگەیشتوونەتە بادیە ئەلدویر وچل؛ کیلومێتری دەوروبەری ئەلبوکەماڵ لە بەشی باکووری ڕۆژئاواوە. هەرلەم حاڵەدا ، بومب هاوێژەکانی ڕوسییش بنکەی ترۆریستەکانی تەکفیری داعشیان لە شاری ئەلبوکەماڵ ودەوروبەری  بومباران کرد. شاری سنووری ئولبوکەماڵ لە پاڕێزگەی دەیروزۆر لە ڕٶژهەڵاتی سووریا ، سەدو بیست هەزار کەس حەشێمەتی هەیە کە نێزیک بە سێ ساڵە لە ژێر داگیر کاری ترۆریستەکانی داعش بووە ووەکوو دوایین قەڵای داعش لە سووریا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ