سوپای سوریا ، ناوچەگەلێکی تازەیان لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست ئازاد کرد
یەکەی سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ لەناوبردن و ڕیشەکێش کردنی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە توانیان بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی داگیرکراوی تیرۆریستان لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگەی ڕیفی دیمەشق و لە دەورووبەری شاری قونەیتەرە لە باشووری ڕۆژاوای سوریا ئازاد بکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا، سانا ، یەکەی سوپای سوریا توانیان تەپۆڵکەکانی حەلەف شور لە دەورووبەری دوو گوندی بەیت سابر و بەیت تیما و تەپۆڵکەی مەقلەع لە ڕۆژاوای گوندی کەفەر حور لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگەی ریفی دیمەشق لە بوونی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە پاکتاو بکەن و دەیان کەس لە تیرۆریستان بکوژن و یان برینداریان بکەن .
تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە داکۆکییان لێ دەکرێت لە هەندێ گوند و شارۆچکەی دەورووبەری قونەیتەرە و باشووری ڕۆژاوای پارێزگەی ریفی دیمەشق سەقامیان گرتووە.
یەکەی سوپای سوریا هەروەها ڕۆژی ڕابردوو گوندی جەب عەوەز و تەپۆڵکەی شێخ محەممەدیان لە دەورووبەری حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتە لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد و توانیان ناوچەگەلێکی نوێ لە باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی خەناسریش لە تیرۆریستان وەربگرنەوە.
هێزی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیشیان لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەم ناوچەیە دەیان تیرۆریستیان کوشت و یان برینداریان کرد .
هەرلەم حاڵەدا شاری بووکەماڵ لە سنووری سوریا و ئێراق ڕۆژی یەکشەممە نۆزدەی نوامبەر بە تەواوەتی کەوتوەتە دەستی هێزەکانی سوپای سوریا و موقاومە.
دەوری سوپای سوریا ، میحوەری موقاومە و داکۆکییەکانی کاریگەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانف تاقمی تیرۆریستیی ئەمریکایی -زایۆنیستی داعشی لە سوریا لە ناوبرد .