تشرینی دووه‌م 24, 2017 12:19 Asia/Tehran
  • زاخارۆڤا: مانەوەی هێزی ئەمریکا لە سووریا بە مانای داگیرکارییە

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەخنەی توند لە مانەوەی نایاسایی هێزی ئەمریکایی لە سووریا وتی: مۆسکۆ کردەوەکانی ئەمریکا لە سووریا بە داگیرکاری دەزانێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "ماریا زاخارۆڤا" Maria  Zakharova بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هیچ چەشنە بنەمایەکی مافەوانیی بۆ مانەوەی هێزی سەربازی ئەمریکا لە سووریادا نییە، رایگەیاند؛ ئەمریکاییەکان بە بێ ئیزنی دیمەشق، لە سووریادا  ماونەتەوە.

زاخارۆڤا ئەم لێدوانەی لە کاردانەوە بە وتارێک بوو کە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست بڵاو بوویەوە. نووسەری ئەم وتارە بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئامانجە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ترەمپ لەمەڕ هێشتنەوەی هێزی سەربازی لە سووریا ، لە شکست پێهێنانی تیرۆریستان گۆڕدراوە بە دزە کردنە گۆڕەپانی سیاسەتی سووریا.

پێشتر کاربەدەستانی واشینگتۆن بەڕێ کردنی هیزی سەربازیی ئەمریکا بۆ سووریایان بە بیانووی پێویستی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش پاسا دایەوە. ئێستا بە شکست هێنان و پاشەکشەی بەناچاری تیرۆریستانی داعش، کاربەدەستانی ئەمریکا خەریکی گۆڕینی هۆ و بیانووەکانیان بۆ پاسادانەوەی مانەوە لە وڵاتێکی سەربەخۆدان ئەویش بە بێ ئیزنی دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە.

سوپای سووریا و هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری یەکشەممە ١٩ی نۆڤەمبەر توانیان شاری بوکەماڵ لە باشووری پارێزگەی دەیرووزوور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) کە دوایین بنکەی داعش لە سووریا بوو، لە ژێر چنگی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەربێنن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا داخرا.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سەرپەیڤ