کانونی یه‌که‌م 12, 2017 23:12 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر «تلة السیریتل» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەدلیب

سەرچاوەکانی سووری لە پێشڕەوی سوپای ئەم وڵاتە لە نێزیک ئەدلیب لە باکووری سووریا وزاڵبوون بەسەر «تلة السیریتل» هەواڵیان دا.

بە پێی راپۆرتی ئەلمنار سەرچاوەکانی سووری هەروەها ڕایانگەیاند : لە دەوروبەری باکووری ڕۆژهەڵاتی حەما ودەوروبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەدلیب لە بیست وچوار ساعەتی ڕابردوودا  بیست ویەک کەس لە ترۆریستەکانی سەر بە شاندی تەحریری شام وتاقمە کانی هاوپەیمانی لەهەڵمەتی سوپای سووریا کوژران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرکردەیەکی  ھەیئەتی تەحریری شام بەناوبانگ بە ئەبو محەممەد ئەلحموی لە تەقەی کەسانی نەناسراو لە ناوچەی نێوان شاری کفر تخارم وشارۆچکەی ئەرمناز لەدەوروبەری باکووری ڕٶژئاوای ئەدلیب کوژرا.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکانی سووری لە تێکەڵچوونی نێوان تاقمەکانی بە ناوبانگ بە سوپای ئازادی سووریا وتاقمە کانی هاوپێوەند بە داعش لە لالایەکی ترەوە لە ئەلیرموک لە دەوروبەری ڕۆژئاوای دەرعا هەواڵیان دا. هاوکات هێزەکانی سووریای دێموکراتیک بڕیک کە بەڕێوە بەرانی خۆپێشاندان لە پشتیوانی کر قودسیان لەشاری مەنبج لە دەوروبەری باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەسگیر کرد. سوپای سووریا بە هاوکاری تاقمە جەماوەریەکان سێشەممە پێنجەمی دێسەمبەر یش کۆنترۆڵی " تەپوڵکەی شەهاب " لە دەوروبەری باشووری ڕۆژئاوای دەمیشقیان گرتە دەس وفەرماندەی سەربازی بەرەی نوسرە یان کوشت.

سەرپەیڤ