کانونی دوھەم 08, 2018 19:09 Asia/Tehran
  • لەکەمتر لە سێ مانگ، زیاتر لە سەت شارۆچکەو ئاوایی لە سووریا ڕزگار کران

گرووپی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند؛ سوپای سووریا لە٢٢ی ئۆکتۆبری٢٠١٧وە(٣٠ی ڕەزبەر) ، ١٠٣ ئاوایی و شارۆچکە لەچنگ گرووپە ڕەشەکوژەکان ڕزگار کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گرووپی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە سەربە نەیارانی ئەو وڵاتەیە، ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کرد، ئەو ئاواییانە لە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریاو هێزە هاوپەیمانەکانی لەدژ گرووپە تیرۆریستییەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب(باکووری رۆژاوای سووریا) و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەماە(ڕۆژاوای سووریا) ڕزگار کراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سوپای سووریاو هێزە هاوپەیمانەکانی لە سێ حەوتەی ڕابردوودا شەست و پێنج گوندو شارۆچکەیان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب ڕزگارکردووە و ئێستا گەیشتوونەتە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبوو ئەلزهور و سنوورە باشوورییەکانی پارێزگای حەڵەب.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ