کانونی دوھەم 12, 2018 17:56 Asia/Tehran
  •  سەرکەوتنی سوپای سوریا لە ستانی حەڵەب

سوپای سوریا پێنج گوندی دیکەی لە گردو پەڕی ستانی حەڵەب لە چنگ تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە ئازاد کرد .

 بە  گویرەی  ڕاپۆرتی  رۆژی  هەینی  هەواڵدەری فەرمی  سوریا (سانا) ؛ دوا بە دوای پەلامارەکانیی سوپای سوریا بۆ سەر بنکەی ترۆریستانی بەرەی نۆسرە لە گردو پەڕی باشووری رۆژهەڵاتی حەڵەب( باکووری سوریا) ، ژمارێک لە ترۆریستان کوژران و کەرەستەی سەربازی ئەوانیش لە ناوچوون.

 " ئەلعەمیریە"،" ئەبوو جلووس"، " بۆرج ئەلسەما"، " تەل عەنبەر" و " ئەبوو عەندە" لە وینەی پینج  گوندی ستانی حەڵەبن کە لەم بەینە دا لە چنگ ترۆریستانەوە ڕزگار کراون.

 سوپای سوریا هەروەها رۆژی چوارشەممە ، شەش گوند و شارۆچکەی لە گردو پەڕی باشووری رۆژئاوای حەڵەب لە چنگ هۆکارانی بەری نۆسرە ئازاد کرد .

بە پێشڕەوی سوپای سوریا لە ستانی حەڵەب، مەودای نێوان هێزەکانی سوری لەم ستانە، لەگەڵ هێزەکانیی سەقامگیر لە ستانەکانیی حیماە و ئەدلێب(باکووری رۆژئاوای سوریا) یش گەییشتۆتە کەمتر لە حەوت کیلومەتر.

 سوپای سوریا لەم بەینەدا لە گردو پەڕی باشووری ستانی " ئەدلیب" باکووری ڕۆژئاوای سوریایش، دوای شکست دانیی تاقمی ترۆریستی " بەرەی نۆسرە" ، زاڵبوون بە سەر مێحوەرگەلێک لەم ستانە دا .

 سوریا لەنزیک حەوت ساڵ لەمەو بەر گیرۆدەی شەڕ لەگەڵ تاقمەکانیی ترۆریستی بەر لاگریی ئەمریکا ، عەرەبستان، رژێمی زایۆنی و ژمارێک لە لایەنەکانی ناوچەییە .

سەرپەیڤ