کانونی دوھەم 13, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • داوای خەڵکی منبەج لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ چوونەدەر لەو شارە

خەڵکی شاری منبەجی سووریا خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەو شارە بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری فارس، بەسەدان کەس لە دانیشتووانی شار لە باکووری سووریا بەسازدانی خۆپێشاندان لەدژ چەکدارانی سووریای دیموکراتیک ناڕەزایەتیان دەربڕی بە کردەی سەرکوتکارانەی ئەوان و خوازیاری چوونەدەریان لەو شارە بوون.

دانیشتووانی شاری منبەج هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەڵەبی سووریا ناڕەزایەتییان دەربڕی بە درێژەی ئامادەبوونی چەکدارانی سەر بە پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) لەو شارە.

خەڵکی شاری منبەج ئەمڕۆ لەبانگەوازێکدا، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەی سەرکوت کارانەو تاوانکاریی دەس وپێوەندییەکانی سەربەو پارتە لەو شارە، خۆپێشاندانیان کرد. بەسەدان کەس لە خەڵکی شاری منبەج پاش دۆزینەوەی تەرمی دوو گەنج کە لەژێر ئەشکەنجەو ئازاری چەکدارانی یەکێتیی دیموکراتیک کوژرابوون، مانیان گرت و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

شاری منبەج لەچەند مانگی ڕابردوودا شایەتی خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانە بە سیاسەتەکانی "سەربازیی ئیجباری" پارتی یەکێتی دیموکراتیک بووە.