کانونی دوھەم 17, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • ڕاگواستنەوەی چەکەمەنی و شەڕئامێری نوێی سوپای تورکیا بۆ سنوورەکانی سووریا

سوپای تورکیا کەرەستەی سەربازی زۆرتر بۆ سنوورەکانی سوریا بەڕێکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمرۆ ی هەواڵدەری ئاناتۆلی، سوپای تورکیا لە نێوان ڕێو شۆینی ئاسایشی تووند  کەرەستەی سەربازی زۆرتری بۆ یەکەکانی خۆی لە سنوورەکانی سوریا بەڕێکردووە .

 ئەم کەرەستە گەلە بریتین لە ١٥ تانک، ترۆمبیلەکانی ڕاگواستنەوەی تەقەمەنی، ترۆمبیلە زرێیەکان و کەرەستەی پێویستی یەکەکانی تایبەت.

 ڕۆژی سێی شەممە هێزەکانی نەیاری سوریا و هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک یەکتریان بە پەلاماری تۆپخانەیی داوەتە بەر ئامانج.

 هەر وەها لەم رۆژانە یەکینەکانی کوردو سوپای  تورکیا  لە دوو لای  سنوورەکانی  سوریا پیکەوە تێکهەڵچوون .

لەم پێوەندییە ، رەجەب تەیب ەئردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندی تەلەفوونی لەگەڵ ینس ستۆلینبێرگ، سکرتێری گشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) ڕایگەیاند، ئانکارا بۆ دەستە بەری ئاسایشی نیشتمانی خۆی لە هەموو تەگبیرەکان کەڵک وەردەگرێت .

 تورکیا لە ٢٤ ئاگۆستی ٢٠١٦ەوە  ئۆپەراسیۆنێکیی لە ژێر ناوی قەڵغانی فورات لە باکووری سوریا دا دەستپێکرد و ئیدعای کرد گەرەکیەتی ناوچەییەکی ئەمن بە بەرینایی پێنج هەزار کیلومەتری چوار گۆشە لە باکووری سوریا دا بەدی بینیت . 

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا لاگرییان لێوە دەکەن بۆ سەرنخوونکردنیی دەوڵەتی یاسایی " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا  دەستپێکرا.

سەرپەیڤ