کانونی دوھەم 18, 2018 15:51 Asia/Tehran
  •  دیمەشق : ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند : ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا ؛ نایاسایی ، پێشێلکرانی ئاشکرای مافی نێونەتەوەیی و دەسدرێژکاری بۆ سەر دەسەڵاتدارەتیی نیشتمانیی سووریا دێتە ئەژمار .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران  بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزیونی سووری ئەلئەخباریە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی  سووریا    ڕۆژی  پێنجشەمە  لە کاردانەوە  بە وتەکانی  ڕێکس تیلرسون  وەزیری  دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد  ئامادە بوونی  سەربازی ئەمریکا لە خاکی  سووریا هەروا بە ئامانجی لاگری لە تاقمی تڕۆڕیستی  داعش ئەنجام دەبێت  کە ئەمریکا پێکیهێناوەو  دانی پێ دا ناوە . ئەو سەرچاوەیە  لە وەزارەتی   دەرەوەی سووریا  وتیشی  دەوڵەتی ئەمریکا هیچ کات بە دوای لەناو بردنی داعش  نەبووە  و شاری ڕەقە  هەروا نمونەیەک  لە کردەوەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی بانگەشەکاری  ئەو وڵاتە  دێتە ئەژمار . ئەو سەرچاوە سووریاییە ڕایگەیاند  دەوڵەتی  سووریا  بۆ  بنیاتنانەوە تەنانەت  پێویستی بە دولارێکیش لە ئەمریکا نیە  چۆنکوو  ئەو دولارگەلە تێکەڵاوی خۆێنی سووریاییەکانە و سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا تەنیا کاولکاری و کێشە ساز کردن بۆ  گەلی سووریایە  . ئەو سەرچاوەیە  لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها وتی  دەسوەردان لە کاروباری ناوخویی هەر وڵاتێک لە جیهان مافی خەڵکی ئەو وڵاتەیە . کەس مافی بیروڕا دەربڕین لەو بارەیەوە  نیە چۆنکوو  پێشێلکرانی ئاشکرای مافی نێونەتەوەیی دێتە ئەژمار . ڕێکس تیلرسون  وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا  ڕۆژی   چوارشەمە  لە زانکۆی  ئەستەنفۆردی  کالیفورنیا  بە ڕەت کردنەوەی هەرجۆرە  چوونە دەری  بە تەواوی  سەربازیی  ئەمریکا  لە سووریا وتی :  ئەمریکا  درێژە  ئەداتە  ئامادە بوونی    سەربازیی خۆی لە سووریا .

سەرپەیڤ