کانونی دوھەم 20, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند لە نزیکەوە چاوەدێری  گۆڕانکارییەکانی عفرین دەکات

ریکخراوی نەتەوەکان شەوی شەممە ڕایگەیاند گۆرانکارییەکانی شاری "عفرین" لە سوریا لە نزیکەوە چاوەدێری دەکات .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا لە نیۆیۆرکەوە ، ستیفان دوجاریک وتە بێژی رێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئێمە لە نزیکەوە گۆڕانکارییەکانی شاری عفرینی سوریا و ئۆپەراسیۆنی سەربازی سیمانەیی تورکیا لە ناوچە دەخەینە بەر چاوەدێری خۆمان دا.

دوجاریک لە هەموو لایەنە دژبەرەکان داوای کرد خۆببوێرن لە کردەوەگەلێک کە ببێتە هۆی تووند تر بوونەوەی ئالۆزی و هەمووان بانگ کرد بۆ پشتگری لە شارومەندانی ناسەربازی لە هەر بارودۆخیک دا .

 سوپای تورکیا بۆ دەستپێکردنیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی دوو گرووپی کوردی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە)  پارتی یەکگرتووی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا (یە پە گە) کە زاڵن بە سەر ناوچەی عفرین لە گردو پەڕی باکووری حەڵەب لە سوریا ، خۆی ئامادە دەکات .