شوبات 12, 2018 16:42 Asia/Tehran
  • وردیاتی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر بنکەی سوپای سووریا لە دەیروزوور

هێزەکانی هاوپەیمانی سوپای سووریا بەناو" ڕاوچیەکانی داعش "ڕایانگەیاند : پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەرئەوان لە دەیروزوور لە پشتیوانی لە داعش وهێزەکانی دێموکراتیکی سووریا بووە.

لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناودژە داعش بە سەروکایەتی ئەمریکا لە هەشتی فڤوریەی دووهەزارو هەژدە بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانی سوپای سووریا لە پارێزگەی دەیروزوور لە ڕٶژهەڵاتی سووریا ، فرەتر لە سەد کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سوپای سووریا کوژران. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، هێزەکانی بەناو ڕاوچیەکانی داعش ئەمرٶ دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : دوابەدوای پەلامارەکانی ئەم دواییەی تاقمەکانی سەر بە داعش بۆسەر بنکە وبارەگای سوپای سووریا لە ناوچەی حشام ڕاوچیه کانی داعش بە یارمەتی سوپای سووریا بە پەلامارکردنە سەر تیرۆریستەکان، ئەندامانی داعش بەرەوناوچەی  هێزەکانی دێموکراتیک پاشەکشەیان کرد.

سەرپەیڤ