شوبات 14, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • ماکرۆن: بێتوو بسەلمێندرێت دیمەشق لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرگرتووە پەلامار دەکەینە سەر سوریا

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە وتی: "بێتوو بسەلمێندرێت ، دەوڵەتی سوریا لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرگرتووە دژی ئەم وڵاتە کردەوەی سەربازی ئەنجام ئەدات".

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا، "ئیمانۆئێل ماکرۆن" هەر لەم حالە دا دانی داناوە لە سەر ئەم بابەتە کە پاریس  تا بە ئێستا بەڵگەیەکی  لە بارەی کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی  سوریا لە چەکی کیمیاوی دەستنەکەوتووە .

 " فلۆرەنس پارلی"  وەزیری بەرەڤانی فەرەنسایش  رۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ ڕادیۆ " فرانس ئینتێر" وتی: تا بە ئێستا بەلگەی جێبراو لە بارەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی کیمیاوی دەست نەکەوتووە .

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی تا بە ئێستا بەجاران هەوڵیان داوە ڕووداوە کیمیاوییەکانی سوریا لە وان پەلاماری کیمیاوی گوماناوی ڕۆژی سێ شەممەی ٤ ئاپریلی ٢٠١٧ ، بۆ سەر ناوچەی "خان شیخوون" لە باشووری ئەدلێب لە سوریا کە بوو بەهۆی کوژرانی پتر لە ١٠٠ کەس  پاڵ بدەنە دەوڵەتی ئەو وڵاتە ؛ تاوانێک کە دیمەشق بەبڕشتانە و بەجاران ڕەتیکردۆتەوە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتە فەرمییەکان ، ترۆریستان بە جاران  لە عێراق و سوریا لە چەکی  کیمیاوی کەلکیان وەرگرتووە .

 زۆرێک لە کارناسان تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی یان وەک هەولیک زانیوە لە پێناو بەلاڕێدابردنیی بیرو ڕای گشتی و بە پێچەوانە نیشاندانی ڕاستەقینەکان هاوڕەوت لەگەڵ سەرکەوتنەکانیی ئەمدواییەی سوپای سوریا بەرامبەر ترۆریستان دا  دەزانن.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەمدواییە ڕایگەیاند ئامانجی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی سوریا بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی، ڕزگاری گیانی ترۆریستانە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.

 

سەرپەیڤ