شوبات 17, 2018 11:13 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر گوندێک لە عەفرینی سووریا بەگازی ژەهراوی

دوابەدوای کردەی سەربازانی سوپای تورکیا لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە گازی ژەهراوی لە گوندێکی نزیک عەفرین(باکووری سووریا) ژمارێک لە خەڵکی سیڤیلی ئەو ناوچەیە ، تووشی حاڵەتی خنکان بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ بەرپرسانی نەخۆشخانەی شاری عەفرین ڕایانگەیاند: دوابەدوای کردەی سەربازانی سوپای تورکیا لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە جۆرێک گازی ژەهراوی لەدژ دانیشتووانی گوندی ئەلمەزینە سەر بە شێخ ئەلحەدید لانیکەم شەش کەس لەوان بەرکەوتن.

بەقسەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری عەفرین، حاڵی دوو کەس لە بەرکەوتووان شپرزەیەو هێشتا جۆری ئەو گازە کە بووەتە مایەی زامداربوونیان، دیاری نەکراوە.

لەهەمان کاتدا، سوپای تورکیا، چەکئامێری سەربازیی نوێی بۆ لەشکری و سەربازانی تورکی جێگیر لە سنوورەکانی سووریا، ڕەوانە کردووە.

سوپای تورکیا بەهاوکاریی گرووپی چەکداری ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨وە پەلامارە سەربازییەکانی بەئامانجی ڕاگەیێندراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە عەفرین هەڵکەوتوو لەباکووری سووریا، دەس پێ کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای شەرمەزارکردنی دەسدرێژکاریی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پارێزگای حەڵەبی سووریا، ڕایگەیاند، ئەو کردەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە.

سەرپەیڤ