ئادار 12, 2018 21:15 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی وەرشەی چێکرانی چەکی شیمیایی سەرهەڵداوان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی

هەواڵدەرییەکانی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، سوپای سووریا وەرشەیەکی چێکردنی چەکی شیمیایی هی گرووپە چەکدارەکان لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی دۆزییەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین، هێزێکی سوپای سووریا وتی: سوپا، وەرشەیەکی چێکردنی چەکی شیمیایی لە ئاوایی ئەفتریس لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی دەمشق دۆزییەوە.

ئەو هێزەی سوپای سووریا وتی: ئەو وەرشە دۆزراوە هی گرووپە چەکدارەکان دەخرێتەڕیزی ئەو کارانەی ئەو گرووپانە ئەنجامی دەدەن هەتا سوپای سووریا تۆمەتبار بکەن بەکەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی.

لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا(حەمیمیم) وتی کە تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان فەیلەق ئەلڕەحمان و بەرەی نوسرە لەغوتتە پێکهاتووە.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) یش ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سوپای سووریا پاش لەناوبردنی دوامۆڵگەی هێزەکانی بەرەی نوسرەو گرووپەکانی سەربەو تاقمە توانی هەتا جارێکی دیکە ئاوایی ئەفتریس بەتەواوەتی بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.

سەرچاوە ئاگادارەکانی سووریاش ڕایانگەیاند: هەرکات کە گرووپە چەکدارەکان لە غوتتەدا دەکەونە ژێر فشار و دەکەونە هەناسەبڕکێ، تۆمەت و بوختانی درۆ لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی سوپای سووریا لە چەکەمەنی شیمیایی دێننە ئاراوە.