ئادار 13, 2018 11:03 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەهاوەنی  تیرۆریستان بۆسەر دیمەشق، دوو کەسی سیڤیل کوژراون

پەلاماری بە هاوەنی شەوی سێ شەممەی تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتوو لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بۆسەر ئوردوگای یەرمووک لە باشووری دیمەشقی پێتەختی سوریا، دوو کوژراو و چوار برینداری لێ کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەبەر ئەم پەلامارانە هەروەها خەسارێگی زۆر کەوت لە ماڵ و ژێرخانەکانی گشتیی ئەم ناوچەیە  .

تاقمەکانی تیرۆریستی بەم پەلامارە جارێکی تر ڕێککەوتنی ناوچە کەم کێشەکانیان بنپێ کرد  . 

ڕۆژی یەکشەممەش  پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەر ناوچەی  جرمانای دیمەشق چوار کوژراو و شەش برینداری لێ کەوتەوە  . 

غووتەی ڕۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لە نیزیکی  دیمەشقی پێتەختی  سوریایە کە  لە لایەن تاقمە تیرۆریستییەکانەوە داگیرکراوە  . 

تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگیر  لە م ناوچەیە بوارگەکانی  هێمنی مرۆییان کە بۆ چوونەدەری خەڵکی سیڤیلی سوری لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی  دامەزراوە  داوەتە بەر پەلاماری بە هاوەن  .

تیرۆریستان هەروەها  هەموو ڕۆژێ  لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی  خەڵکی دیمەشقیان  بە راکێت و هاوەن  داوەتە بەر پەلامار  . 

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕۆژی شەممە  بیست و چواری فڤرییە بڕیارنامەیەکی  بۆ جێبەجێ کردنی ئاگربەسی سی ڕۆزە لە سوریا و  خۆش کردنی بواری دەسڕاگەیشتنی  مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچەکانی بن گەمارۆ لەم وڵاتە بەتایبەت  غووتەی ڕۆژهەڵاتی  پەسەند  کرد  . 

بەپێی گوشاری سوریا لەم بڕیارنامەیە  ڕاگەیەندراوە   کۆتایی دان بە تێکهەڵچوونەکان لەوان ئۆپراسیۆنی سەربازی  بەدژی  تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە ، بەرەی نوسرە، داعش  و تاقمەکانی دیکە کە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوان بە تیرۆریستی  دەناسێت.

سوپای سوریا  لە پێناو داکۆکی کردن لە خەڵکی ئەم وڵاتە بەنیازە  غووتەی ڕۆژهەڵاتی  لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو بکاتەوە . ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەوان فەرەنسا و بەریتانیا  بەڵام هەوڵ دەدەن  پێش بە شکستی تیرۆریستان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بگرن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  بەپێی پەلاماری  بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە بۆ گۆڕینی  هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانچی  ڕزێمی زایۆنیستی داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.

سەرپەیڤ