سوریا داوای پێ وشوێن گرتنی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی کرد
نوێنەری سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئەمریکا دەبێ کۆتایی بە هەڵەکانی بێنێ ، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد تاوانکاریی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە دژی خەڵکی سوریا، پێ وشوێن بگرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشار جەعفەری ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە پێی بڕیارنامەی 2401، هاوپێوەندە بە ئاگربڕی کاتی لە سوریا و ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێ کرانی بەڕ ێوە چوو، وتی : بەشێکی زۆرتری تاوانکارییەکان لە سوریا هاوپێوەندە بە هێزەکانی ئەمریکایی .
نوێنەری سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە کوژرانی زۆری خەڵکی سیڤیلی سوری لە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا وتی : سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان زانیاری زۆری لەسەر لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا لەبەر دەست دانییە .
بەشار جەعفەری ڕوو لە هاوتای ئەمریکی خۆی وتی : ماوەیەکی زۆرە کە دەوڵەتی ئەمریکا دەرس لە هەڵەکانی خۆی ناگرێ و دەبێ کۆتایی بەم هەڵانە بدات .
نوێنەری سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها وتیشی : هیوادارین نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی بێنێ بە دەستدرێژی و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین.
ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستی بەشێوەی نایاسایی لە سوریا ئامادە بوونە .
ئامادەبوونی نایاسایی واشینگتۆن لە سوریا بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە حاڵێکدایە کە دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دانی ناوەتەسەر ئەمەی ئەم وڵاتە هۆکاری سەرەکی پێکهاتنی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش لە سوریا و ئێراقە.