ئادار 22, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی ئەردۆغان لە تەیارکردنی سەربازی کوردەکانی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە

"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە جاڕێکی تر بە ڕەخنەو گازەندە لە تەیارکردنی سەربازی گەریلا کوردەکانی سووری لەلایەن ئەمریکاوە ، وتی: ئەمریکا هەتا ئێستاکە فرەتر لە پێنج هەزار لۆری چەکی جۆربەجۆری داوەبە ئەندامانی پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی سووریا پەیەدە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" مەبەستی ئەمریکا لە بوونی لە سووریاو تەیارکردنی سەربازی کوردەکانی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئێران وتورکیا گەڕاندەوە ووتی: دەوڵەتی واشنتۆن هەربەم نیەت ومەبەستە چەک بەڕێ دەکات بۆ تاقمە تیرۆریستە سووریەکان. پشتیوانی ئەمریکا لە یەکینەکانی پاڕاستنی گەل ، پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی سووریا بووە بە هۆی ڕەش وتەماوی بوونی پێوەندی تورکیا وئەمریکا . پاش ئەمەیش بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە پشتیوانی ئەمریکا لە تاقمە تیرۆریستەکان جێی نیگەرانیە ، خوازیاری ڕاگیرانی پشتیوانیی واشنتۆن لەم تاقمانە بوو. زۆربەی حێزب وکەسایەتیە سیاسیەکانی تورکیا ڕایان ئەمەیە کە ئەمریکا بە پشتیوانیی خۆی لە تاقمە تیرۆریستەکانی ئامادە لە سووریا،هۆکاری سەرەکی هێرشی سوپای تورکیا لەعەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایە . لە ڕەوتی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرینی سووریا ، فرەتر لە سەدان ھەزار کەس لە خەڵکی ئەم ناوچە تۆشی برسیەتی ونەخۆشی بوونە. هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە لە ناوچەی عەفرینی سووریا دەسپێکراوە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ، ئەم کردەوەیەی تورکیای بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی ویەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ