نیسان 18, 2018 08:00 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: هاوپەیمانی ئەمریکایی دوا بە دوای لاوازی دەستەڵاتداریەتی سوریایە

نوینەری هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان ، ئامانجی هاوپەیمانی بە ناو نێو نێو دەوڵەتی دژی داعش لە ژێر فەرماندەری ئەمریکای لاوازی دەستەڵاتداریەتی و سەروەری سوریا زانیوە و وتی: ئەم هاوپەیمانییە جانی هەزاران شارومەندنی بێ تاوانی گرتووە.

بە گوێرەی ئیرنا، " بەشار جەعفەری" ئێواڕەی سێ شەممە (بەکاتی خۆجێی) لە دانیستنی ئەنجوومەنی ئاسایشی ریکخراوی نەتەوەکان کەلە سەر داوای  ڕوسیا  بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی ئینسانی شاری "ڕەقە" باکووری سوریا پێکهات، وتیشی: تاوتویکردنەکان نیشان ئەدات، ئەم سارە لە سەدا ١٠٠ کاولکراوە.

 نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: هاوپەیمانی ئەمریکایی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە  لە وان پردەکان، نەخۆشخانەکان و فێرگەکانی نابوود کردووە .

 نوێنەرانی هەمیشەیی سوریا  لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ئاماژەی کردە بۆردومانی شاری ڕەقە لە لایەن هاوپەیمانی ئەمریکایی و وتی: هەزاران تەرم لە ژێر دارو پەردووی ئەم شارە دا ماونەتەوە.

 "واسیلی نەبنزیا" هەر وەها بەڕاشکاوی وتی ئەمریکا بە بیانووی خەبات دژی داعش، شاری ڕەقە داگیر کردووە.

نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی چەندین خۆپیشاندانی دژە ئەمریکایی لە رەقە وتیشی  داگیر کرانی  ڕەقە لە لایەن هێزە ئەمریکاییەکان شتیک جگە لە کاولبوونی بۆ ئەو شارە دا بە دواوە نەبووە.

هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ساڵانی ئەمدواییە بە جاران بە بیانووی خەبات دژی تاقمە ڕەشەکوژەکان ، ناوچە جۆر بە جۆرەکانی سوریا لە وان "ڕەقە"یان بۆردومان کردووە.

سەرپەیڤ