درێژەی پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەر باشووری دیمەشق
ناوەندی ڕوسیی چاوەدێر بەسەر ئاشتیی سوریا باسی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی کرد لە پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستانی تەکفیری بۆسەر ناوچەگەلێک لە دەورووبەری دیمەشق .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانیی نەشرە، ناوەندی ڕووسیی چاوەدێری بەسەر ئاگربەسی سوریا رایگەیاند: لە پەلاماری بەهاوەنی تەکفیرییەکان بۆسەر دوو ناوچەی تەزامن و مەیدان لە میحوەری باشووریی دیمەشق سێ کەسی سیڤیل کوژران و چل کەسی دیکەش بریندار بوون .
هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا (سانا) ش لە ڕاپۆرتێک دا بە ئاماژەدان بە درێژەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی سوپای ئەم وڵاتە لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق هەتا لەناوچوونی تیرۆریستان وتی : هێزی سوری لەم ئۆپراسیۆنە بنکەی تەکفیرییەکان و هەماری ڕاگرتنی چەکی ئەوان و هەروەها هێڵی فریاگوزاریانی لە حەجەر ئەسوەد دەداتە بەر پەلامار .
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی ئاسایشیی داعش ناسراو بە ئەبوو محەممەد عەدنانی و جێگرەکەی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوری بۆسەر ئوردوگای یەرمووک کوژراون.
بەوتەی بەرپرسانی سوری ، تیرۆریستان دوای شکست هێنان لەشەڕی مەیدانی بەتایبەت غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشق، پەلاماری بە هاوەن بۆسەر خەڵکی سیڤیلیان خستوەتە ئەوڵەویەتی تاوانکارییەکانیان .